بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 28 ی 7 ی 2019 تا 5 ی 4 ی 2022 لەبوارەکانی بازرگانی، بانکەکان، تەندرووستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێرکردن، کشتووکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەری و وەرزشی 178 پرۆژە جێبەجێ کراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پرۆژەکان لە ڕوبەوی 10 هەزار و 393 دۆنم زەوی جێبەجێ کراون و تێکڕای سەرمایەی بەکارهێنراو بۆ پرۆژەکان زیاتر لە 11 ملیار و 137 ملیۆن و 300 هەزار و 24 دۆلار بووە./.