بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی بواری پزیشکی لە چالاکییەکی نوێدا چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە خەو، واتە کەم خەوی، ماوەی خەوتن، خەوتنی بەردەوام لە میانەی ڕۆژ، خەواڵو بوون و … یان تاوتوێ کردووە و کاریگەری ئەمانەیان لە سەر ڕێژەی شەکری خوێن باس کردووە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکاندا هاتووە کە ڕێژەی شەکری خوێنی ئەو کەسانەی کە لە خەوتندا کێشەیان هەیە، زیاترە لەوانەی کە کەمتر ئەو کێشەیان هەبووە یان هیچ کات تووشی کێشەی وەها نەبوون.
توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە کەم خەوی یان بێ خەوی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو زیاتر دەکات.
هەبوونی ڕێجیمێکی هاوسەنگ و تەندرووستی خۆراکی، وەرزش لە گەڵ خەوی پێویست بە چەند هۆکارێکی پێویست بۆ تەندرووستی خەڵک دادەنرێت، بە تایبەت ئەو کەسانە کە تووشی شەکرەی جۆری دوون یان مەترسی توشبوونیان لە سەرە./.