بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە لە پێدانی زانیاری بە سوپای ئۆکرانیا بۆ بەرگری لەو وڵاتە بەردەوام دەبین.
ناوبراو وتی: ئەمریکا دەیەوێت شکستی پوتین و سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا ببینێت.
کێربی ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە پرسی ئەندامبوونی وڵاتان لە هاوپەیمانی ناتۆ دەستێوەردانی نییە و لە ئێستادا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لە ئەورووپادا هەیە./.