بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ماوەی 18 ڕۆژی ڕابردوو 14 زایۆنیست لە 4 چالاکی گیانفیدایانەی فەڵەستینییەکان لە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کوژراون.
لەم پێناوەدا، ئاویو کوخاوی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە پێشتر ترسی ئەوەمان بوو لە پاسەکاندا هاتووچۆ بکەین و ئێستا لە پیاسەکردن بە شەقامەکاندا دەترسین.
گرووپە فەڵەستینییەکان، ئەم چالاکییانەیان بە وەڵامێکی ئاسایی و یاسایی لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەل و خاکی فەڵەستین و قودس و مزگەوتی ئەقسا ناو بردووە./.