بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە کە سزاکانی واشنتن کاردانەوەیەکی نەرێنییە لە بەرامبەر شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و ڕێگری لە گەیشتنی سەرمایە، تەکنۆلۆژیا و هەر پێویستییەکی دیکە دەکرێت و هەرچی بڕیارەکانی پوتین زیاتر بێت، وەڵامدانەوەی ئەمریکاش زیاتر دەبێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری گۆڕینی سیاسەتی ڕووسیا، سزاکانی ئەمریکا بۆ دۆخی ئاسایی دەگەڕێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سزاکان بۆ ئەوەیە کە وەڵامێکمان بۆ دۆخی ئێستا هەبێت و ئامرازێکی گەیشتن بە ئامانجەکانمان هەبێت./.