بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی « دڵی بەفری » لە نووسین و دەرهێنانی عەلیڕەزا بیگلەری توانی خەڵاتی سێهەمین فیلمی بیانی لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی ئەمریکایی «KIDS FIRST» بە دەست بهێنێت.
ئەم فێستیڤاڵە یەکێ لە متمانە پێکراوترین فێستیڤاڵەکانی فیلمەکانی منداڵان و تازەلاوانە کە لە زانکۆی هاوایی مانوا بەڕێوە چوو.
کورتە فیلمی « دڵی بەفری » تا ئێستا توانیویەتی لە فێستیڤاڵە بە نرخەکانی «FICMA MX»ی ئێسپانیا، «ecocine »ی بەرازیل، «ENVIRONMENTAL»ی تورکیا و «CMS»ی هێندوستان بەشداری بکات. ئەم فیلمە لە بابەتی پیاهەڵدانی ئاشتی جیهانییە و لە پۆختەکەی دا هاتووە «تەنیا خۆشەویستی دونیا ڕزگار دەکات«.