بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن عێزەدین ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە هەوڵی داماڵینی چەکی خۆڕاگری دەدەن.
ناوبراو وتی: هەندێک لە لوبنان بەدەر لە ئامانجگرتنی چەکی حیزبوڵڵا کارێکی دیکەیان نییە، چەکێک کە سەربەرزیی بەخشیوەتە لوبنان و گەلەکەی.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان وتی: هیچ کەسێک لە جیهاندا ناتوانێت چەکی خۆڕاگریی لێ بگرێت لە بەر ئەوەی کە وەک ڕۆحێکە لە جەستەدا، ئەمریکا، ئەوانەی هەڕەشەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن، وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕژێمی زایۆنیستی، ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و هاوبەشەکانی ئەوان لە لوبنان لە ساڵی 2006 تا ئێستا هەوڵی داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا دەدەن بەڵام شکستیان هێناوە.
دەوترێت یەکێک لە پێشنیارەکانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بۆ لوبنان کە لە ڕێگای کوێتەوە ڕادەستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کراوە، پەیوەندی بە حیزبوڵڵا و چەکەکەیەوە هەیە./.