بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش نیوەرۆی سێشەممە لە یارییەکی هەفتەی کۆتایی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقدا هەردوو یانەی تەعاون و بەلەدیەی بەسرە بە ۲٦ گۆڵ یەکسان بوون، ئەو ئەنجامەش خزمەتی یانەی سلێمانی کردو کورانی یانەی دایک بەشێوەیەکی فەرمی پلەی پێنجەمیان بەدەستهێنا.
یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولەکە بەبەشداری ۱۲ یانە بەڕێوەچوو، یانەی شورتەش بۆ شەشەم جار لە ماوەی حەوت وەرزی رابردوودا نازناوەکەی بردەوە.