بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چواردەیەمین فێستیڤاڵی «رووتاری» تورکیا پێشوازی لە کورتە فیلمێکی ئێرانی کرد.
کورتە فیلمی «جان داد» لە دەرهێنانی سوهەیلا پوورمحەمەدی بە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوو.
هەروەها کورتە فیلمی «انعکاس» دەرهێنانی مائیدە عەبدی لە سێهەمین فێستیڤاڵی فیلمی «Miraban»ی بەریتانیادا بەشدار بوو.
لە لایەکی دیکەوە کورتە فیلمی: «تلفیق» محەمەد توریوریان، «عینک دودی» مورتەزا غەیاسی، «ئاپارات» حەسەن نەجم ئابادی و فیلمی درێژی «مسخ در مسلخ» جەواد دارایی لە سێهەمین فێستیڤاڵی« Aravali»ی هێندووستان دا بەشدار دەبێت. ئەم فێستیڤاڵە لە ۱٦ و ۱۷ی ئاپریل لە شاری دێهلی بەڕێوە دەچێت.