بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی کورتە فیلمی «shrt to the point»ی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و پەسەند کراوی «IMDB»یە کە مانگانە نمایشی ڕاستەوخۆو پێشهاتێکی ساڵانەی خەڵات لە ڕۆمانیا بەڕێوە دەبات و هەموو فیلمە هەڵبژێردراوەکان هاوێنی داهاتوو لە سینەمای «UzinaFoto»ی ترنسیلوانیادا نمایش دەکرێن.
فێستیڤاڵی فیلمی «shrt to the point»ی کەناڵێکی نێودەڵەتیە بۆ بڵاوکردن، نمایش و ڕێکلامی کورتە فیلم و نووسەرەکانیان و لە ساڵی ۲۰۰۹ تا ئێستا چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە و ئێستەش پرۆژەی سەرسوڕ هێنەر و زۆری لە دەوری خۆی کۆ کردوەتەوە.