بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «Aspen Shortsfest»ی ئەمریکا لە ٥ تا ۱۰ی ئاپریل لە شاری ئاسپێن، ویلایەتی کۆلۆرادۆ بەشێوازی ئامادە بوون و ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت و ئەم فێستیڤاڵە پەسەن کراوی ئاکادیمیای ئۆسکارە و براوەکانی خەڵاتی باشترین فیلمی دراما، باشترین فیلمی کۆمێدی و باشترین ئەنیمەیشێن بۆ کێبڕکێ لە سەر خەڵاتی ئۆسکار ڕادەگەیەنرێن.
خۆرگیران بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیای ئێرانی «ضلع ششم» و کۆمپانیای فەرەنسی «ئەستێرەی سپی» بووە و نمایشی نێودەوڵەتی ئەم فیلمەش لە ئەستۆی کۆمپانیای مانیفێست دایە.