بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بە ملیۆنان کەس لە یەمەن خواردنی پێویستیان لە مانگی ڕەمەزاندا نییە.
ئەو نووسینگەیە داوایکردووە کە هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان ڕەوانەی یەمەن بکرێت.
خاچی سوری نێودەوڵەتیش یەک شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکی یەمەن زیاترە لەوەی کە باس دەکرێت.
فەرمانگەی کۆچ و پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە یەمەن لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بە سەر دەبەن، 25 ملیۆن و 500 هەزار کەسن./.