به پێی هه‌ندێک ڕاپۆرت، تاڵیبانی ئه‌فغانستان پاش چه‌ندین مانگ وتووێژ و ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕاکان، بڕیاریان داوه که مه‌لا ڕه‌سووڵ وه‌ک سه‌رکرده‌ی نوێی خۆیان هه‌ڵبژێرن و به‌مه‌ش جیابوونه‌وه‌یه‌ک له‌و گرووپه‌دا ڕووی داوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، مه‌لا ڕه‌سووڵ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دا بووه که به‌یعه‌تی نه‌داوه به مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور وه‌ک سه‌رکرده‌ی نوێی تاڵیبان پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنی مه‌لا عومه‌ر.
مانگی ئاگۆستی ڕابردوو پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنی مه‌لا عومه‌ر سه‌رکرده‌ی پێشووی گرووپی تاڵیبان، مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور وه‌ک سه‌رکرده‌ی نوێی ئه‌و گرووپه دیاری کرا و کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی له ناو هه‌ندێک له ئه‌ندامانی گرووپی تاڵیبان به دوای خۆیدا هێنا.
تاڵیبانه نه‌یاره‌کان که خۆیان وه‌ک ئه‌نجومه‌نی باڵای تاڵیبانی ئه‌فغانستان ناو ناوه، هه‌روه‌ها مه‌لا دادووڵایان وه‌ک جێگری سه‌رکرده‌ی ئه‌و گرووپه ده‌ستنیشان کردووه.
ڕاگه‌یاندنی ده‌ستنیشان کردنی مه‌لا دادووڵا وه‌ک جێگری سه‌رکرده‌ی تاڵیبان که له باشوری ئه‌فغانستان که‌سێکی ده‌ستڕۆیشتووه، به کێشه‌یه‌کی هه‌ره گرنگ بۆ تاقمی مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسور داده‌نرێت.
گرووپی تاڵیبان تا ئێستا کاردانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌واڵه نه‌بووه.