بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌كه له كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه ، بۆ ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه بریارى دروستكردنى لیژنه‌كه‌یان له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپی له سلێمانى دراوه به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و پرۆژه‌ى ویستویانه جێبه‌جێى بكه‌ن بۆ به سیستمكردنى فێرگه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه نه‌یانتوانیوه ده‌رچه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانیان بدۆزنه‌وه .
هه‌ر به پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك دهستكراوهى نه‌كردوون بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به فێرگه‌كان و جێبه‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌كانیان بۆیه بریاریان داوه دهستلهكاربكێشنهوهو په‌یوه‌ندیان به لیژنه‌كه‌وه نه‌مێنێت .
له سنوورى پارێزگاى سلێمانى نزیكه‌ى ٦٧ فێرگه‌ى تۆپى پێ هه‌یه كه فێرخوازان به‌شدارن تێیدا .