بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین و خەراپترین جۆرەکانی خۆراکی لە پارشێودا باسکردووە کە بریتین لە:
یەک قاپ ماست، هێلکەی کوڵاو، پەنیر، نیسکێنە، گوێز و هەنگوین، نۆکاو، لۆبیای کوڵاو.
نانی تیری یان هەورامی، ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە، لە گەڵ دوو بۆ سێ دەنک زەیتون.
میوەیەک یان سەوزەیەک وەک سوتی، کاڵەک، ترۆزی، خەیار، قەیسی، خورما، مۆز، چوالەی سەوز، هەڵوژە، ڕێواس، شلیک.
یەک یان دوو پەرداخ ئاو.
چا باشترە نەخورێتەوە، ئەگەر خورایەوە لە یەک پیاڵە زیاتر نەبێت.
پێویستە تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نەکەوێت و نەخەوێتەوە./.