بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم موسەوی ئەندامی پەرلەمانی لوبنان وتی کە گەمارۆدانی ئەم وڵاتە بە هۆی لاوازبوون و شکستی دوژمن لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەمنی و سەربازیی خۆڕاگری بووە.
ناوبراو وتی: دوژمن هێزی ئەوەی نەبوو کە لە بواری ئەمنی و سەربازی ڕوبەڕوی خۆڕاگری ببێتەوە و بەم هۆیەوە پەنای هێنایە گەمارۆدان و سزادانی ئابوری و ڕێگری لە دەرهێنانی نەوت و گاز لە لایەن لوبنانەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان وتی کە حیزبوڵڵا بەردەوام لە بەرەی خەڵک بووە و بۆ دابینکردنی سووتەمەنی، دەرمان، مادە خۆراکییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەوڵی داوە./.