بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەمڕۆ شەممە داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە سبەی یەک شەممە لە دژی دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری پاکستان خۆپێشاندان بکەن.
ناوبراو وتی: هەوڵی دوورخستنەوەی من لە دەسەڵات و گۆڕینی حکومەتی پاکستان بە پاڵپشتی ئەمریکا بووە و ئەمەش پیشاندەری دەستێوەردانی ئەو وڵاتەیە لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە.
ڕۆژی هەینی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان کرا و ناڕەزایەتی توندی ئیسلام ئابادی پێ ڕاگەێندرا./.