بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیت بدینگفیڵد وتی: ئێمە بە ڕاشکاوانە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە هەر وتووێژ و کۆبوونەوەیەکی نێوان جۆبایدن و ڤلادیمیر پوتین پێویستی بە دابەزینی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە هەیە و ئەمەش تا ئێستا بەدی نەکراوە.
دوایین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ 12 ی شوبات و کەمتر لە دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.
دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا شەوی سێ شەممەی ڕابردوو بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە وتووێژی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بە پێویست دادەنرێت./.