بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کچە راهێنەرە کە چەندین ساڵە وەک وەرزشکارێکی دیارو راهێنەرێکی فۆتساڵی کچان کار دەکات ، لە ماوەی رابردوو بەشداری خولی راهێنانی B ی ئاسیایی کردو پاش وەرگرتنی وانەکانی خولەکە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بە رەسمی بڕوانامەی دانپێدراوی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیای پێبەخشرا وەک تاقانە کچی بەشداربووی ئەو خولە.
تەنیا ساڵی 1992 لە دوكان لە دایكبووە، هەر لەمنداڵییەوە خولیای وەرزش بووە و دەستی بەوەرزشكردن كردووە، ساڵی 2009 تا 2012 یاریزانی فوتساڵی یانەی دوكان بووە.
ئێستاش راهێنەری فۆتساڵی کچانی دوکانەو لە ماوەی رابردووش توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکە پلەی سێیەمی کوردستان بۆ تیپەکەی دەستەبەر بکات .