بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار گەوهەری وتی: لە نێو شوێنە گەشتیاری و مێژووییەکانی پارێزگای کرماشان، تاقوەسان، بێستون، پەرستگەی ئاناهیتا، تەکیەی مەعاونولمولک و تەکیەی بەیگلەری زۆرترین سەردانیان هەبووە.
ناوبراو وتی: 199 هەزار و 338 کەس گەشتیاری نەورۆزی لە هوتێل و میوانخانەکانی پارێزگای کرماشان لە ماوەی 12 ڕۆژی سەرەتایی مانگی خاکەلێوە نیشتەجێ بوون.
کرماشان بە جەمسەرێکی گەشتیاریی ڕۆژئاوای ئێران دەناسرێت و ساڵانە بە دەیان هەزار کەس لە ناوخۆی ئێران و تەنانەت وڵاتانی بیانی سەردانی ئەم پارێزگایە دەکەن./.