بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر، برایەتی بە دوو یاریزانی نوێوە کە هەرێم تەحسین و ژیار گۆڤەندن میوانداری نەورۆز دەکات.
هەرچی شەقڵاوەشە لە هاوینەهەوارەکەی خۆی میوانداری چەمچەماڵ دەکات و زاخۆش لە ئەرکێکی قورس بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دەوەستێتەوە.
تەواوی یارییەکانی ئەمڕۆ لە سەعات ٣ ی عەسر فیکەی دەستپێکی لێ دەدرێت.