بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەنساروڵڵا بە میدیایەکی یەمەنی ڕاگەیاند کە پێشوازی لە نێردەیەکی لاوازی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکەن کە تەنانەت ناتوانێت کەشتییەکی سووتەمەنی بێنێتە یەمەن.
ناوبراو وتی: کاتێک نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری وەهای پێنەکرێت، لاوازبوونەکەی بۆ کاروباری دیکەش ڕوون و ئاشکرایە.
هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری یەمەن و لە ئەیلولی ڕابردوو دەستی بە کارەکانی کردووە بەڵام هێشتا نەچووەتە سەنعای پایتەختی یەمەن و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ نوێنەرانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لە وڵاتی عۆمان بەڕێوەچووە./.