بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سعوودیە پرۆسە سەربازییەکاننی خۆی لە یەمەن لە کاتژمێر 6 ی بەیانیی چوارشەممە ڕادەگرێت.
فەرماندەیی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ڕاگرتنی پرۆسە سەربازییەکانی ناوخۆی یەمەن، بە ئامانجی سەرکەوتنی دانوستانەکانەوە دەکرێت.
بە پێی ئەو بەیاننامەیە، ئامانج لەم سیاسەتە، دابینکردنی هەلومەرجی گونجاوە بۆ وتووێژ و ڕاوێژەکان و هەروەها دابینکردنی ئاشتی.
ڕۆژی سێ شەممە 29 ی ئادار، وتووێژەکانی یەمەنی – یەمەنی لە ڕیاز دەستیپێکرد و بڕیارە تا 7 ی نیسان بەردەوام بێت. بڕیارە لەو وتووێژانەدا شەش تەوەر بە تایبەت سەربازی، سیاسی، مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی تاوتوێ بکرێت./.