بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە مسۆگەربوونی ئامانجە سەربازییەکانی وڵاتەکەیی لە شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە توانای سەربازیی ئۆکرانیا و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە شێوازی بەرچاو دابەزیوە و ئێستا هێزەکانی ڕووسیا دەتوانن باشتر گرنگی بە ئازادکردنی دۆنباس بدەن.
شویگۆ وتی کە هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانیی ئۆکرانیا بە تەواوی لە ناو براوە و هێزی دەریایی ئەم وڵاتەش پاش دەستپێکردنی پرۆسە سەربازییەکانی ڕووسیا بوونی نەماوە.
وەزیری بەرگری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە 600 چەکداری بیانی لە ئۆکرانیا کوژراون و 500 کەسی دیکە لەوان بڕیاریان داوە ئەو وڵاتە بە جێ بێڵن./.