بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە خۆڕاگری عێراق بۆ پاراستن و بەرگری لە هەر ئەندامێکی پەرلەمان ئامادەیە کە هەڕەشەی لە سەرە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کاردانەوەکان لە سەر کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە، وتی کە کاندیدەکەی بارزانی نابێتە سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەو بەرپرسەی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا وتی کە ئێمە دژی سەرۆک کۆماریی ڕێبەر ئەحمەد و هەڵوەشانەوەی پەرلەمانین.
وتیشی کە سووتاندنی بارەگای حیزبەکان و ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕووی داوە، لە ڕوانگەی ئێمەوە قبووڵکراو نییە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی بگرنەبەر./.