بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند کە قەتەر لە هەر قۆناغ و کاتێکدا ڕۆڵی چالاکی لە هاوکاریکردنی لوبنان هەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە قەیرانی دیپلۆماسی نێوان لوبنان و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس تەواو دەبێت، وتی: لوبنان درێژە بە پەیوەندی بەهێزی خۆی لە گەڵ قەتەر و وڵاتانی دیکەی ناوچەی کەنداوی فارس بە تایبەت سعوودیە دەدات.
میقاتی بە ئاماژە بە دۆخی ئابوریی لوبنان وتی کە حکومەتەکەی بە تەنیا ناتوانێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکات./.