بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممەی بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخست و ڕۆژی چوارشەممەشی بۆ دانیشتنی دووبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری کرد.
هەوڵەکانی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی سەدر، بارزانی و حەلبوسی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شکستی هێنا و تەنیا 202 ئەندامی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بوون، لە کاتێکدا بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە پێویست بە ئامادەبوونی 220 ئەندامی پەرلەمان هەبوو.
بڕیارە چوارشەممە 30 ی ئادار، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دووبارە بەڕێوە بچێت./.