بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە محەممەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمانی ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو دەگاتە تاران.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە کە سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکرێت.
بڕیارە حەلبوسی لەو سەردانەدا لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کۆببێتەوە./.