بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ هەینی لە بەیروت، لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی یاوەری لە لایەن ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانەوە پێشوازییان لێکرا. محەممەد جەلال فیروزنیا باڵیۆزی ئێرانیش لە بەیروت ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە و هەر دوو لا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی لوبنان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی لوبنانیش کۆبووەتەوە./.