بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆریس جۆنسن لە پاش کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ لە برۆکسێل بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئۆکرانیا تووشی هەڵەی ستراتیژی بووە و لەوەش تێدەگات بەڵام هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل بەرەو زیادبوون دەڕوات.
جۆنسن وتی کە خانووی خەڵک و قوتابخانەکان و شوێنەکانی دیکە بە بێ گرنگیدان بە ژیانی کەسانی سڤیل بۆردومان کراوە و خەڵک بەم هۆیەوە لە دۆخێکی نالەباردان و تا کاتێک پوتین درێژە بەم توڕەییەی بەرامبەر بە خەڵکی ئۆکرانیا دەدات، ئێمەش لە هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبین.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی کە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکرانیا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەردەوام دەبێت./.