بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی پارتی، ڕەوتی سەدر و سوننەکان، ڕێبەر ئەحمەد ی وەک کاندیدی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکانی سەۆرک کۆمار دەستنیشان کرد.
ئەبو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵا سەبارەت بە کاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە هەوڵدان بۆ گەیشتنی یەکێک لە هاوکارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ئەستۆی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانە.
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حیزبوڵڵا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد کە فریوی بازرگانانی خوێن و سیاسەت نەخۆن تا عێراق ئەمجارە نەبێتە قوربانیی یاری نێوان بنەماڵەی بارزانی و حەلبوسی و کەسی دیکە./.