جام کوردی – ماوهى چهند ساڵێكه ناوێكى دیارى وهرزشى كچانه له كوردستان و ههمیشه له سهركهوتنهكانى تیپهكهى پشكى شێرى بۆ خۆى نووسیوهتهوه، ئهویش هاوژین سهردارى گۆڵپارێزى تۆپى دهستى یانهى ههولێره .
هاوژین سەردار كێیه ؟
هاوژین سهردار، گۆڵپارێزى تۆپى دهستى یانهى ههولێر و باڵا 167سم و کێش: 89کغم
وهرزش لاى هاوژین چیه ؟
بێگومان وەرزش هیچ سنورێکی نیە کاتێک لە قوتابخانە بووم بەشداری چالاکیە وەرزشیەکانم دەکرد هەمیشە سەیری یارییە وەرزشیەکانم دەکرد ساڵانیکی زۆر پێش ئیستا پێم دەگوترا بچم لە یانەکان یاری بکەم ببمە یاریزان بەڵام من لەوکاتە دا سەرقاڵی بواری هونەری بوم نەمتوانی خزمەتی وەرزش بکەم بەڵام خۆشبەختانە لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ گرێبەستم لەگەڵ یانەی هەولێر کرد سەرەتای دەست پێکردنم لە یانەی هەولێر و تیپی تۆپی دەستی کچان وەک یاریزانی ئیرتكاز راهێنانم دەکرد بەڵام دوای چەند مانگێک هەر دوو ڕاهێنەری بە تواناو خۆشەویست مامۆستا ڕەهینگ و کاک هونەری برام هانیان دام ببمە گۆڵپارێزى تیپەکە.
چۆن بوو ئهركى گۆڵپارێزیت ؟
سەرەتا زۆر خۆشحاڵ نەبووم بەڕاستی هەستم کرد ئەرکێکی زۆر گەورەیە لەسەر شانم کە دەبێت هەموو هێزو توانامى بۆ دابین بکەم ساڵانێکە بەردەوامم لە گۆڵپاریزی حەز ناکەم خۆم بلیێم من توانیم بە کاتیکی کەم بتوانم خۆم بسەلمێنم بۆ تیپەکەم گۆڵەکەم وەک ماڵی من وایە بە پاکی بیهێڵمەوە هەموو ئەو هیزو توانایەی هەمە لەم چەند ساڵە هەول و ماندوو بونی ڕاهینەری بە توانا کاپتن زیاد لیرەوە سوپاسیکی تایبەتی دەکەم هەمیشە لەگەلم ماندوو بووه ، سەرەتای دەست پێکردنم لە یانەی هەولێر بو تا ئێستاش هەر لە هەمان یانە بەردەوامم بە خۆشحاڵیەوە.
كێ پاڵپشتت بوو ؟
سەرەتا هونەری برام و سەروینی براژنم زۆر پاڵپشتم بوون کە بێمە ناو بواری وەرزش چونکە هەر دووکیان لە باشترینەکانی کوردستان و عیراق بوون دواتر سوپاس بۆ دایک و باوکی خۆشەویستم ئەوانیش زۆر پاڵپشتیم دەکەن سوپاس بۆ ئەو وەرزشوانانەی لە تیپەکە لەگەلم بون ئەوانیش پالپشتم بوون ـ وەک باسم کرد لە مندالیەوە ئارەزوی وەرزشم هەبوو بەلام وەک دەست پیک لە سالی ٢٠١٦ بوو بهس لە پێشوتر دا یاریزانی جۆدۆ بووم.
ئامانجى داهاتووت چییه
ئاامانجم گەیشتنە بەوەی لە داهاتوو بتوانم لە یانەکانی دەرەوەی کوردستان یاری بکەم وەک کچە کوردیک زیاتر خزمەت بە وەرزش بگەیەنم لە دوو پاڵهوانێتى عهرەبی بەشدار بووم و دوو جار لە بتولەی عیراق بەشدار بووم لە دەوری کوردستان جارێک بەداخەوە لە کوردستان لەبەر کەمی تیپی تۆپی دەستی کچان زۆر کەمە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پاڵپشتی نیە چەند سال جارێك دەوریەک دەکەنەوە بە سێ رۆژ کۆتایی پێ دههێنن.