بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی – ئێوارەی یەک شەممە لەهۆڵی وەرزشی داخراوی زانکۆی سلێمانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی عێراق بۆ گەنجان و لاوان لە تێنسی سەرمێز بۆ هەردوو ڕەگەز کۆتایی هات.
رکابەرییەکانی دوو رۆژی کۆتا لەسەر ئاستی کچان بوو، ھەڵبژاردەی ئێران زۆربەئ ئەنجامی پاڵەوانێتییەکەی بۆ سەرجەم ھەڵبژاردە بەشدارەکان و تەمەنەکان چنییەوە.
پالەوانێتی سەرمێزی سلێمانی نێودەوڵەتی یەکەم جارە عێراق پاڵەوانێتییەکی وا ڕێکخراو لە ئاستێکی بەرزدا ببینێت و بەشداری زیاتر لە پازدە هەڵبژاردە بکات لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە بەشداریان کرد