بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە واشنتن هەوڵی گەیشتن بە ڕێکەوتنی ناوەکی لە ڤیەننا دەدات.
ناوبراو ئەوەی ڕەتکردەوە کە ڕووسیا سەرکردایەتی دانوستانەکانی ڤیەننا بکات و وتی کە ئەمریکا لە دانوستان و وتووێژەکانی ڤیەننا بەشدارییەکی زۆری کردووە.
وتەبێژی پێنتاگۆن وتی: ئێمە لە دانوستان و وتووێژەکاندا بەشداریمان هەیە و دەمانەوێت بگەینە ڕێکەوتن، پێم وایە کە ئەمە باشترین دەرەنجام بێت.
لێدوانەکەی کێربی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە کێشە و بەربەستی ئێستای بەردەم گەیشتن بە ڕێکەوتنی هەڵگرتنی گەمارۆکان لە ڤیەننا دادەنرێت./.