بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە سوریا.
بڕیارە ناوبراو لە سەردانەکەیدا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سوریا کۆببێتەوە.
ئەمە سێهەم سەردانی فەرمی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ سوریا لەو کاتەوە کە بووەتە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران./.