بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتژمێر 10 و 17 خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 ی ڕێختەر ناحیەی بێڵەواری سەر بە پارێزگای کرماشانی هەژاند.
ئەو بومەلەرزە لە قووڵایی 8 کیلۆمەتری زەوی بووە و لە قەزاکانی کامێرانی سەر بە پارێزگای کوردستان، ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی و ناحیەی کۆزەران لە پارێزگای کرماشان هەستی پێکراوە.
هێشتا هەواڵێک لە سەر زیانەکانی ئەم بومەلەرزەیە بڵاو نەبووەتەوە./.