بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دژایەتی وڵاتەکەیی بۆ سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ ئیمارات ڕاگەیاند.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بە داخەوە لەو هەوڵانە دەڕوانێت کە بۆ شەرعییەتدان بە بەشار ئەسەد جێبەجێ دەکرێت.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی هەینی بە سەردانێک گەیشتە ئیمارات و لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووە./.