بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی، سوپاسنامەیەکی ئاراستەی سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە کردووە کە دەقەکەی لە درێژەدا هاتووە:
بە ناوی خودا
بەڕێز کاک سەرخێڵ غەفار
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
سڵاو و ڕێز
خزمەتکردن بە خەڵکی ئازیزی هەڵەبجە بە تایبەت بنەماڵەی قوربانییان و بەرکەوتووانی کارەساتی کیمیابارانی ئەم شارە، شانازییەکی گەورەیە کە ڕەنگە هیچ کەسێک بە ئاسانی ئەوەی بۆ مسۆگەر نەبێت.
بەڕێزتان بە هەموو شێوازێک لە پێناو مسۆگەربوونی ئەو ئامانجە گەورەیە و بەوپەڕی ڕێز و ڕاستگۆییەوە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە خزمەت دەکەن و بە تایبەت لە گەڵ جام کوردی وەک دەزگایەکی میدیایی هاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان هاوکاریتان کردووە.
بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین لەو خەمخۆری و هاوکاری و هەوڵە بێ وچانەی بەڕێزتان دەستخۆشی بکەین و سوپاس و پێزانینی خۆمان ڕابگەێنین.
هیوادارین لەم ئەرکە پیرۆزەتان بە یارمەتی خودای گەورە و بە تەندرووستی و تەمەن درێژییەوە بەردەوام بن.
ڕەزا ڕەحمەتیان
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردی