بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ڕەمەزان شەریف وتی: بە مافی خۆمانی دەزانین کە هەر بارەگایەک کە ببێتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هێرشی بکەینە سەر و ئەمەش هێڵی سوورە.
ناوبراو وتی: باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندووە کە چەندین جار لە سەر بوونی ئەو بارەگایەی مۆساد کە کرایە ئامانج و هەروەها سەبارەت بە بوونی دوو بارەگای دیکە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: زایۆنیستەکان دانیان بەوەدا ناوە کە درۆنەکانیان کە هاتوونەتە سەر ئاسمانی بنکەیەک لە کرماشان، لە بارەگایەکی هەولێرەوە هاتوون.
لیوا ڕەمەزان شەریف وتی: ئەگەر بەرپرسانی عێراقی بۆ داخستنی ئەو بارەگایانە هەنگاو نەنێن، لە کاتێکدا کە لەو ناوچەوە هەڕەشە کراوەتە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە، بێگومان وەڵام دەدەینەوە./.