بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەردانێک بگاتە مۆسکۆ و لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆببێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە تاوتوێکردنی دانوستانەکانی ڤیەننا تەوەری سەرەکیی ئەو کۆبوونەوە دەبێت.
هەر بە پێی ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، سزا و گەمارۆکانی ڕۆژئاوا، هەڵوێستی مۆسکۆ سەبارەت بە هاوکاریی هاوبەش لە گەڵ تاران لاواز ناکات./.