بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئافرەتانی هەولێر توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ تۆمار بکەن ؛
بەئەنجامی (٣-١)گێم لە یانەی ئەکاد-ی ھاوشاری بردەوە.
ئەنجامی گێمەکان (٢٥-١٩)، (٢٥-١٧)، (١٥-١٣)، (٢٥-٢٧)خاڵ بوو.
جێگەی باسە لە یەکەم یاری خۆیدا کچانی ئافرەتانی بەئەنجامی (٣-٠) گێم بەرانبەر یانەی سلێمانی تووشی دۆران ھات.
وا بریارە ئەمڕۆ دووشەممە (١٤)ی ئازار کاتژمێر (٦)ی ئێوارە سێیەم یاری خۆی ئەنجام بدات کاتێک رووبەرووی یانەی ئەفرۆدێت دەبێتەوە.