بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێوارەی ڕۆژی 13 ی ئاداری 2022، لە شاری سلێمانی وێنەهەڵگری بەناوبانگی ئێرانی و خاوەنی گرتەی خەمناکی عومەری خاوەر سەردانی سەنتەری میترۆی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد.
لەو سەردانەدا ناتقی چاوی بە گۆران عوسمان کەوت کە لە بنەماڵەیەکی هەڵەبجەییە و برازای سیمبولیی عومەری خاوەرە لە تاوانی کیمیابارانکردنی ئەم شارە.
ئەو وێنەهەڵگرە ئێرانییە باسی یەکەم ساتەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و چوونە سەر تەرمی عومەری خاوەر و کۆرپەکەی و چرکاندنی وێنەکانی کرد پاش نیو کاتژمێر لە مردنیان بە گازی کیمیایی.
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا ئەحمەد ناتقی وتی کە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستە و لە هیچ وڵات و بەرەیەکی شەڕدا وێنەی وەها ناخ هەژێنم نەبینیوە و نەچرکاندووە.
ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەنووس ڤینۆس تۆفیق وەرگیراوە.