بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش تاوانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی و بەئامانجگرتنی ناوەندی ستراتیژیی پیلانگێڕی و شەڕەنگێزیی ئەو ڕژێمە لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە، سوپا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئەو ڕاگەێندراوەیە بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
لە پاش تاوانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی و ڕاگەیاندنی پێشوەختە سەبارەت بە وەڵامدانەوەی تاوان و دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە، شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پیلانگێڕی و شەڕەنگێزیی زایۆنیستەکان بە چەندین مووشەکی بەهێزی بالستی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرایە ئامانج.
جارێکی دیکە هۆشداری بە ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی دەدەین کە دووبارەکردنەوەی هەر هەڵەیەک، ڕوبەڕوی وەڵامی توند و کاریگەر و ڕۆخێنەر دەبێتەوە.
دڵنیایی بە گەلی گەورەی ئێرانیش دەدەین کە ئاسایش و سەقامگیری نیشتمانی ئیسلامی، هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دەرفەتی هەڕەشە و دەسدرێژی بە هیچ کەسێکیش نادرێت.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
13 ی ئاداری 2022