بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی دوو مانگەی یەکەمی ساڵی 2022، لانیکەم 47 منداڵ لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن کوژراون یان بریندار بوون.
لە ڕاگەێندراوێکی یۆنیسێفدا هاتووە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی یەمەن تا ئێستا (7 ساڵی ڕابردوو) تا ئێستا 10 هەزار و 200 منداڵی یەمەنی کوژراون یان بریندار بوون و ڕەنگە ئامارەکەش لەمە زیاتر بێت.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە توندووتیژی، برسێتی و هەژاری لە یەمەن پەرەی سەندووە و ئەمەش کاریگەری زۆری لە سەر ژیانی منداڵانی ئەم وڵاتە هەبووە و کاتی ئەوەش هاتووە کە قەیرانی یەمەن بە ڕێگاچارەی سیاسی کۆتایی بێت تا خەڵکی یەمەن بە تایبەت منداڵانی ئەوان لە ئاشتی و ئاسایشدا ژیان بە سەر بەرن./.