بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گوندێکی سەر بە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک، کوڕێک باوکی خۆیی کوشت، پاش ئەوەی کە چەند جارێک ڕەتیکردەوە ژنی بۆ بهێنێت.
ڕووداوەکە لە ڕۆژی هەینی 11 ی ئاداری 2022 بووە و پاش ئەوەی کە باوکەکە چەند جارێک ڕەتیکردووەتەوە ژن بۆ کوڕەکەی بێنێت، دەمەقاڵە و شەڕ لە نێوانیان درووست بووە و پاشان بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقە لە باوک کراوە و کوژراوە.
کوڕەکە تەمەنی 19 ساڵە و بە پێی مادەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە./.