بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی بەیاننامەکەی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە دژی سەردانەکەی ئێسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەنکەرە و پێشوازیی بەرپرسانی تورکیا لە ناوبراو بەم شێوازەیە:
یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان:سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركار بۆ توركیا هەنگاوێكی ئاساییكردنەوەیە كە نەخوازراو و ناپەسەندە.
ئێمە لە یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی قەوارەی زایۆنی كە قودس و قیبلەی یەكەممانی داگیركردووە بۆ كۆماری توركیا، لامان شتێكی سەیر و چاوەڕواننەكراو بوو، هەروەها ئەو پێشوازییە فەرمییەی كە سەرۆكایەتی توركیا تایبەتی كرد بۆی.
یەكێتی -بەو پێیە كە نوێنەرایەتی زانایانی موسڵمان دەكات و لەگەڵ پرس و دۆزەكانی ئوممەتەكەیەتی، لەسەرووی هەمووشیانەوە دۆزی فەلەستین، هاوكات لایەنی هەق و راستی دەگرێ لە هەركوێ بێت، دژی هەرجۆرە ئاساییكردنەوەیەكە لەگەڵ داگیركارانی قودس و ئەقصامان-، ئەم سەردانە هەنگاوێكی ئاساییكردنەوەیە كە نەخوازراو و ناپەسەندە: بەو پێیە كە خزمەت بە دوژمنی زایۆنی داگیركار و زەوتكار دەكات، هاوكات زیاندەگەیەنێ بە خەباتی درێژخایەنی گەلی فەلەستین و بە مافەكانی، لە هەمانكاتیشدا شیاو نیە بە شەهامەتی گەلی توركی مەزن و بە پابەندییە ئیسلامی و مرۆییەكانی، بەتایبەتی هەڵوێستی رێزدار و شەرەفمەندی لە پشتگیری دۆزی رەوای فەلەستین و وەستانەوەی بە رووی داگیركاری زایۆنی و تاوانە بەردەوامەكانی لە فەلەستین و مزگەوتی ئەقصا.
ئەم سەردانە بەدبەختانەیە شیاو نیە بەو پێگە لەبەرچاوەی كۆماری توركیا كە سەركردایەتیەكەی لەم ساڵانەی دواییدا چەندین هەڵوێستی توند و شەرەفمەند و بە زەبری دژ بە داگیركاریی و دەستدرێژی ئیسرائیل نواند، هەروەها ئەو هەڵوێستانەی كە پشتگیری بوون لە سەراپای گەلی فەلەستین و دۆزە رەواكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی زایۆنیزمەكان، كە بەرپابووە لەسەر نیشتەجێكردنی زۆرەملێ و رەگەزپەرستی و گەمارۆدان و زەوتكردنی زەوی خاوەنە شەرعییەكانی و بە جولەكەكردنی شاری قودسی پیرۆز.
لەڕاستیدا پێگەو پایەی نێودەوڵەتی كۆماری توركیا لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا، ئەوەی لێدەخوازێ كە بە هەموو تواناكانی زیاتر و زۆرتر بوەستێ بە رووی داگیركار و سەركردەكان و كەسایەتییە دیارەكانیدا، بە رووی ئەو تاوانانەیاندا كە رۆژانە ئەنجامی دەدەن، بە رووی ئەو پێشێلكاریانەدا كە دژ بە هەموو بەهاو پرەنسیپ و یاسا نێودەوڵەتیەكانە.
وَ لَيَنْصُرَنَّ اللَّهَ مَنْ يَنْصُرٌهُ إنَّ اللَّهَّ لَقَوِيُّ عَزِيزْ
پ. د. عەلی قەرەداغی
پ. د. ئەحمەد رەیسونی
ئەمینداری گشتی سەرۆك