بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە وتووێژی لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیاری ئەوەیکردووە لە ڕێگای کاندیدکردنی جەعفەر سەدرەوە کۆتایی بەم کێشە سیاسییەی عێراق بهێندرێت و حکومەتی نوێ پێک بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە سەدر و مالیکی بۆ ماوەی 20 خولەک وتووێژیان کردووە و وتووێژی ئەوان لە کەشێکی دۆستانەدا بووە و مالیکی ڕایگەیاندووە کە ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکاندا تاوتوێ دەکات.
جەعفەر سەدر کوڕی شەهید ئایەتوڵڵا سەید محەممەد باقری سەدر و باڵیۆزی ئێستای عێراقە لە لەنەدەن./.