بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هەناردەی وزەی ئەم وڵاتە بە تایبەت لە ڕێگای ئۆکرانیاوە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: حکومەتی ئەمریکا بە درۆ بە خەڵکەکەی دەڵێت کە ڕووسیا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی وزەیە لەو وڵاتە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووسیا تەنیا لە سەدا سێی نەوتی ڕووسیای پێش گەمارۆکانی دابین کردووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئەمریکا داوا لە ئێران و ڤەنزولیا دەکات کە لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆکان، ڕووسیا لە بازاڕی وزە بەدەر بکات./.