بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 ی ئاداری 2022 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە شێوازی مامەڵەکردنی ئەمریکا لە گەڵ پێشنیارە سەرەکییەکانی ئێران، خستنەڕووی پێشنیاری قبووڵنەکراو و پێداگری لە سەر ڕێکەوتنی خێرا و بیانووی بێ بنەما، پیشان دەدات کە ئەمریکا ئیرادەیەکی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە ڤیەننا نییە، ڕێکەوتنێک کە جێی ڕەزامەندی بێت و هەموو لایەنێک بەرگریی لێبکات.
ناوبراو وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا بە بێ بڕیاری سیاسی ئەمریکا بە ئەنجام ناگات و کێشەکان زیاتر دەبن./.