بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وتی کە گەمارۆکانی سەر ڕووسیا پەیوەندی بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و ئەوەی کە ئەمریکا بۆ ئەم ڕێکەوتنە دەگەڕێتەوە یان نە، نییە.
ناوبراو وتی: ئەمانە دوو بابەتی جیان و هیچ پەیوەندییەکانیان پێکەوە نییە.
بلینکەن وتی: پرسی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بابەتێکی ڕوونە، ئاشکرایە کە کشانەوە لەم ڕێکەوتنە یەکێک لە خەراپترین هەڵەکانی ساڵانی ڕابردوو بووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەوەی کە ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی نەگات لە بەرژەوەندی ڕووسیاشە و ئەم بەرژەوەندییە وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەدەر لەوەی کە ئێمە بە هۆی هێرشەکانی سەر ئۆکرانیاوە لە کوێی پەیوەندییەکانین لە گەڵ ڕووسیا./.